English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا ئەو کەسەی چاکبۆتەوە دەتوانێت ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگوازێتەوە ؟
2020-03-23 [02:46 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەو پرسیارە لە ھزری زۆربەی خەڵکی ھەیە ، ئایا دوای ئەوەی  کەسێکی نزیکیان لە ڤایرۆسەکە چاک دەبێتەوە دەتوانن جارێکی پەیوەندی لەگەڵ ببەستن و ئایا دەبێتە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە .

بەپێی ئەو توێژینەوانەی تا ئێستا ئەنجامدراون دەکرێت رێرەوی ڤایرۆسەکە بەم شێوەیە شیبکەینەوە . 

١.دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێت و چاک دەبێتەوە ، پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی دەریبخات کە ڤایرۆسەکە لە لەشی نەماوە ، لەگەڵ ئەوەش گومان دەکرێت کە ڤایرۆسەکە تا ١٤ رۆژی دیکە لە لەشی مرۆڤە تووشبووەکان بمێنێتەوە . 

٢. دەرنەکەوتنی ڤایرۆسەکە لە پشکنین مانای ئەوە نییە کە لەلەشی مرۆڤەکە نەماوە ، لەوانەیە رادەکەی زۆر کەم بێت و پشکنینەکان دەری ناخەن. 

٣.بوونی رێژەیەکی کەم لە ڤایرۆسەکە لە ناو لەش مانای وایە ئەم ڤایرۆسە توانای نەماوە زیان لە خانەکانی دیکە بدات لەبەر ئەمە نیشانەکانی نامێنێت . 

٤. لە کاتی بوونی ڤایرۆسەکە لەناو لەش تووشبووەکە و دوای چاکبوونەوە لەوانەیە بچێتە نێو کەسێکی دیکە ، بەڵام ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە ، چونکە رێژەی ڤایرۆسەکە لە لەشی مرۆڤە چاکبووەکە کەم بووتەوە ، چونکە ھیچ نیشانەیەکی نییە و کۆکە و پژمین نامێنێت بەم شێوەیەش توانای گواستنەوەی لاواز دەبێت . 

٥.لەگەڵ ئەوەش کەسی تووشبوو ئەگەری ھەیە ڤایرۆسەکە  بۆ کەسێکی دیکە ئەگەر پەیوەندییەکی بەتین ھەبێت لە نێوانیان و تێکەڵاوی خواردن و خواردنەوە . 

٦.زانایان تا ئێستاش توێژینەوە دەکەن لەسەر ئەوەی ئایا ڤایرۆسەکە دوای تێپەڕبوونی ھەفتەیەک یا دوو ھەفتە لە چاکبوونەوەی و مانەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوخوێن ، ئەوا دەبێتەوە ھۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەسانی دیکە . 

٧. لەوانەیە ئەو کەسەی جارێک تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە ، جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە ، بۆ نموونە ئافرەتێکی ژاپۆنی تووشی ڤایرۆسەکە ببوو ، دوای چاکبوونەوەی جارێکی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بووە . 


یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە 





ئەم هەواڵە 7573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad