English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پابه‌ند بوون بەرێنماییەكان گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌ت بوونمانە
2020-03-23 [05:03 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


لە روانگەی پەرۆشیەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی كوردستانیان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێز مسرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، په‌یامێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌ كە زۆر بە پەرۆشەوە داوا لە هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەكات پابەندی رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندرووستی بن بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بگیرێت . ھەروەك دیارە رەوشەكە مەترسیدارە و رۆژ بە رۆژ رێژەی تووشبوان لە بەرزبوونەوە دایە كە بەدلنیایەوە ھۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ جێبەجێ نەكردنی رێنماییەكان لەلایەن ھاوولاتیانەوە. ناكرێت دان بەو راستیەیە نەندرێت كە سەرجەم رێوشوێنە ئەمنی و تەندروستیەكانی كوردستان لە ئاستێكی پێشكەوتوودانە كە بووینە مایەی بایەخی زۆر لە وولاتان بەلام ئەمە بە تەنیا بەس نییە چونكە توانا تەندروستیەكانی ھەرێمی كوردستان سنوردارن بۆیەش لەمە گرنگتر پابەندبوونی ھاوولاتیانە بە رێنمایی و رێكارەكان كە لە گرتنەبەری رێكارەكان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جگە لە پاراستنی گیانی ھاوولاتیان ھیچ بەرژەوەندێكی خۆی تێدابەدی ناكات. بۆیەش ھەروەكو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند كە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار ئەركی ئایینی و نەتەوەیی مرۆڤ دۆستانەی ھەموو لایەكمانە پابەندی رێنماییەكان بین لەپێناو پاراستنی خۆمان و خانەوادە و ھاونیشتمانیان و خاكی پیرۆزی کوردستان. كە بە دلنیایەوە سەلامەت بوونمان وابەستەی پابه‌ندبوونمانە بە رێنماییەكان.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad