English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی : سلێمانی 9 حالەتی دیکە توشی کۆرۆنا بوون
2020-03-23 [10:49 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٧)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٦٧١) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٧٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٧) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٩٨) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٩٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٨) هاوڵاتی.

 

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیڕا، کە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك.

دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-

 

• پارێزگای هەولێر لە کۆی (٢٠٣) پشکنین (٧٢) نیگەتیڤ بوو وە (١٣١) پشکنین ماوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەردەچێت.

• سنووری پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ ، کە(٥) پیاو و (٣) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.

 

• پارێزگای دهۆك (١)  ئافرەت پۆزەتیڤ.

 

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٥) تووشبووە،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٢) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی             

  حکومەتی هەرێمی کوردستان

      ٢٣ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad