English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای ھەولێر
2020-03-23 [08:45 AM]

ZNA-هەولێر



دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە دریژکردنەوەی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ تاوەکو ٢٠٢٠.٤.١، ئەمشەو ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
کۆبوونەوە بڕیاریدا:-
١-جگە لەقەدەغەکردنی ھاتووچۆی ئۆتۆمۆبێل، ھاتوو چۆی پیادەش لەسەر جەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحییەکان و ناوەندی شاری ھەولێر قەدەغەیە، تەنھا بۆ حاڵەتی کڕینی خوراک و پێویستی زۆر زەرور نەبێ، ھیچ کەسی تر ڕێگە پێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی ھێزە ئەمنییەکان بڵاوەی پێکراوە، ھەرکەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
٢- سەرجەم مارکێت و سەمونخانە و نانەواخانەکان، ئەو شوێنانەی ڕێگەی کارکردنیان پێدراوە، پابەندنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادەخرێن.

داواکارین لە تەواوی ھاوڵاتیانی سنووری پارێزگای ھەولێر، پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن و لەماڵەکانیان بمێنەوە.                                                                                        

ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای ھەولێر
٢٠٢٠.٣.٢٣





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad