English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرھەمھێنانی دەرمانی"مەلاریا" لەھەرێم ھەنگاوێکی ئەرێنییە
2020-03-23 [08:48 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارتی تەندروستی دەرمانی "مەلاریا" چارەسەری کۆتایی نیە، بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا،ڕێگەچارەیە بۆ لاوازکردنی ڤایرۆسەکەو لێکەوتە خراپەکانی وادەکات نەخۆش بەخێرایی چاک بێتەوە، ئەم دەرمانەش لەڕابردوو بوونی ھەبووە.

دکتۆر مەحەمەد قادر، گووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: تائێستا چارەسەرێکی سەرەکی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەدۆزراوەتەوە، لەئاستی ووڵاتانی پێشکەوتوو، بەردەوامن لەلێکۆڵێنەوەو توێژینەوەی پزیشکی بەڵام تاکو ئێستا نەگەیشتوون بە کۆتایی ڤاکیسن کە ھەر تووێژینەوەیەک ئەبێت لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO پەسەند بکرێت. 

ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاشی گەیاند: بەفەرمی لەلایەن کۆمپانیای بەرھەمھێنی دەرمان "پایۆنێر" ھیچ پڕۆپۆزەڵێک پێشکەش نەکراوە، بۆ چۆنیەتی بەرھەمھێنانی دەرمانەکە، ئەوەی پارێزگای سلێمانی چارەسەری سەرەکی نیە بەڵکو یاریدەدەری چارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی لێکەوت و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەسەر نەخۆشەکە، ھاوکاری سیستەمی بەرگری لەش دەبێت، وادەکات خێراتر نەخۆشەکە چاک بێتەوە.

ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دکتۆر مەحەمەد گووتیشی: پێشوازی لەھەر ھەوڵێک دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرمانی "مەلاریا" لەڕابردوو بوونی ھەبووە لەووڵاتان بەکارھێندراوە،لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی وەکو چارەسەر پێشکەشکراوە، لەرابردوو لەدەرەوە ئەم دەرمانە ھاووردەی ھەرێمی کوردستان دەکرا بەڵام کۆمپانیای لەناوخۆ بەرھەمی دێنێت، ئەمەش ھەنگاوێکی ئەرێنیە.

ھۆزان سەمەد.





ئەم هەواڵە 8014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad