English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە شاری ووهان قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت
2020-03-24 [08:03 AM]

​ZNA – هەولێر


شاری ووهان ئەو شوێنەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری لێهەڵدا دوای دوو هەفتەی تر قەدەغەی هاتووچۆ کۆتایی پێدێت و هاتووچۆی لەگەڵ شارەکانی دیکە دەستپێدەکاتەوە.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی چین دوای دوو مانگ لە داخستنی سەرجەم رێگاکان بەسەر شارە 11 ملیۆن کەسییەکە دێت کە بەهۆی کۆرۆناوە زیاتر لە سێ هەزار کەس تێیدا گیانی لەدەستدا.

لە 23ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ چین رێوشوێنی تووندی لە پارێزگای هووبی گرتەبەر، شاری ووهانی داخست، لەتەواوی پارێزگاکەشدا جوڵە و هاتووچۆی 60 ملیۆن کەس سنووردارکرا.

دوای کەمبوونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا، لە 10ی ئازار،  شی جینگ پینگ، سەرۆکی چین سەردانی ووهانی کرد و هەوڵ و ماندووبوونی پزیشکانی بەسەرکردەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تاوەکو ئێستا 382 هەزار و 31 کەس لە جیهان تووشی کۆرۆنا بوون و بەهۆیەوە 16 هەزار و 565 کەس گیانیان لەدەستداوە و 102 هەزار و 481 کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 4696جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad