English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە شاری هەولێر هاتووچۆی پیادەش قەدەغە كرا
2020-03-24 [08:14 AM]

​ZNA – هەولێر


بەپێی راگەیاندراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای پارێزگای ھەولێر لە ئەمرۆ سێشەممەوە جگە لە قەدەغەی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل، ھاتوچۆی پیادەش لە سەرجەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحیە و ناوەندی شاری ھەولێر قەدەغەیە.

 

لە راگەیاندراوەکەی پارێزگای ھەولێردا ھاتووە: ''دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە دریژکردنەوەی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ تاوەکو ١ی ئازاری ٢٠٢٠ ، ئەمشەو ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەسەرپەرشتی پارێزگاری ھەولێر فەرسەت سۆفی، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا''.
 
لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: ''لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردا بە:
 
یەکەم: جگە لەقەدەغەکردنی ھاتوچۆی ئۆتۆمۆبێل، ھاتوچۆی پیادەش لەسەرجەم کۆڵانەکانی قەزا و ناحییەکان و ناوەندی شاری ھەولێر قەدەغەیە، تەنھا بۆ حاڵەتی کڕینی خۆراک و پێویستی زۆر زەرور نەبێت، ھیچ کەسێکی دیکە رێگاپێدراو نییە، بۆ ئەو مەبەستە تەواوی ھێزە ئەمنییەکان بڵاوەی پێکراوە، ھەرکەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
 
دووەم: سەرجەم مارکێت و سەمونخانە و نانەواخانەکان، ئەو شوێنانەی رێگەی کارکردنیان پێدراوە، پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دادەخرێن''.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا داوا لە تەواوی ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگای ھەولێر کراوە کە پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتوچۆ و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن و لەماڵەکانیان بمێنەوە.

لەلایەکی دیکەش  وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، بە بڕیارێک سەرجەم ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. 

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad