ZNA - هەولێر
ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی یەکجار گەورەی لە هەموو بوارەکان لە ئێران داوە، هەموو کەرتەکانی ژیانی سست کردوە، قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە، لەمبارەیەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی رایگەیاند، نزیکەی نیوەی کارمەندانی حکومەت لە ماڵەوەن و وتیشی، بڕیاری ئازادکردنی هەندێک لە بەندکراوەکان درێژ دەکاتەوە.
کەناڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، حەسەن روحانی رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی ڕێوشوێنەکاندا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیوەی کارمەندانی حکومەت لەماوەن.
رۆحانی ئاماژەی بەوە داوە، هەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری ئازادکردنی هەندێک لە بەندکراوەکان بۆ 18 ی مانگی چوار درێژ دەکاتەوە.
ئێران لە سەرەوەی لیستی ئەو وڵاتانەیە زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە، لە ئێران نزیکەی ٢٥ هەزار کەس تووش بوون و نزیکەی دوو هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
رۆیتەرز
ئەم هەواڵە 6295جار خوێندراوەتەوە |