English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نورهات وەیسی: بە دڵنیاییەوە گەندەڵی نەمێنێت داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان روو لە زیاد بوون دەكات
2020-03-24 [12:43 PM]

ZNA- هەولێر


نورهات وەیسی، ماستەر لە یاسایی گشتی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  لە راستیدا حكومەت ئالەت یان جیهازێك نیە تا بتوانیت گورانكاری بكات و ئەنتی گەندەڵی بخاتە كار و گەندەڵی بنبڕبكات، بەڵكو گۆرانكاری دەبێت لە هزر و عقلیەتی تاكی بەرپرس تا بچووكترین كادر لە حكومەتدا بكرێت، پرۆژەی چاكسازی بە پرۆژەی پارتی ناسراوە، سەرەتا بە بیانووی جۆراوجۆر ویستیان لەمپەر و رێگری و تەگەرەی بخەنە پێش، بەڵام هیممەتی خودی جەنابی سەرۆكی حكومەت كە خۆی دارێژەری پرۆژەكەبوو، بە حوكمی ئەوەی بەرێزیان معنیە و هەموو گرفت و نارێكییەكانی حكومەت دەزانێت و بە شێوەیەكی ئەندازیاری دايڕشتووە، بەڵێ گەندەڵی كەمدەبێتەوە ئەگەر بەرێوەبەرایەتی چاودێری دارایی  دەسەڵاتی رەهای بدرێتێ و چاۆدێربێت لەسەر هەموو دام و دەزگاکانی هەرێم لە هەر سێكتەرێك بێت، پرۆژەی چاكسازی ئەگەر هەركەسێك گەندەڵی لە هەر بەرپرسیاریەتیەكی كە پێی دەستپێردرێت بیكات و دەستەی نەزاهە دۆسیەكەی بجولێنێت و بیدات بە دادوەری لێكۆڵینەوە و بیدات ، دڵنیام هیچ كەس زاتی ئەوەناكات دەست لە پیرۆزیەكانی حكومەت بدات. 

 

 نورهات وەیسی گووتی: بە دڵنیاییەوە گەندەڵی نەمێنێت داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان  روو لە زیاد بوون دەكات، بە شێوەیەكی تریش داهات بۆ حكومەت زیاد دەكات، ئەگەر ئەوانەی بە سامان و ماڵی گشتی زەنگین و پارەدار بوون، بێ دوو دڵیی و شەرم، پێویستە حكومەتی هەرێم پارەیان پێ بگەرێنێتەوە ناو خەزێنەی دەوڵەت، جا لە یەك هەزارەوە تاكو بەرزترین ژمارە.

 

هەروەها نورهات وەیسی ئەوەشی خستەر وو: رێگری كردن لە گەندەڵی ترس و شەرمی ناوێ، لە هیچ كەسێك، كە دام و دەزگاکانی حكومەت بە سیستماتیك کران ئۆتۆماتیكی گەندەڵی رێگری لێ دەكرێت، بۆ. نمونە: سیستمی بایۆمەتری چەند دوو مووچەیی و سێ موچەیی كەم كردەوە،سیستمی بانكی كەس دەتوانێت یاری بە ژمارەكان بكات بە دڵنیاییەوە نەخێر، بە شێوەیەكی گشتی گەندەڵی رێگری لێدەكرێت بە جوهدی جدی جەنابی سەرۆكی حكومەت بەرێز كاك مەسرور كە ئێستا وردە وردە بۆمان بەدیار دەکەوێت.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad