English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: هەناردەی کەرەستەی تاقی‌کردنەوەی کۆرۆنا بۆئێران پێشی پێ‌نەگیراوە
مۆرگان ئۆرتاگس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
2020-03-24 [01:35 AM]

​ZNA - هەولێر


مۆرگان ئورتگاس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: کۆمپانیاکانی ئێران بێ‌ئەوەی کێشەیان بۆ دروست کرابێ، ئامێری تاقیکردنەوەی کۆرۆنایان هاوردە کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێت، کۆمپانیا ئێرانییەکان لە مانگی جانیڤەریی ئەمساڵەوە بۆ هاوردەکردنی کیتی ساغ‌کردنەوەی نەخۆشی هیچ گەمارۆیەکیان لەسەر نەبووە.

ئۆرتگاس  رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئادار، لە تویتێکدا نووسیویەتی، بە پشت‌بەستن بە بەڵگەنامەی کۆمپانیاکان باسی ئەم بابەتە دەکات و جەختی کردووەتەەو کە " گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان هاوردەی خواردەمەنی و دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان ناگرێتەوە.  

لەلایەکی دیکەوە، عەلیڕەزا رەییسی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران سێ رۆژ لەمەوبەر گوتبوی ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر ئێمە و دەستمان بە کیت و کەرەستەی تاقیگە راناگات.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad