English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید شوێنگرەوەی بنزیمەی دیاریکرد 
2020-03-24 [02:29 AM]

ZNA- ھەولێر


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پلان دادەڕێژێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی دیکە مۆر بکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی کەریم بنزیمە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی ریال مەدرید لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ ئیرلینگ ھالاند مۆر دەکات بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی کەریم بنزیمە لەھێلی ھێرشبەری یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، نرخی گواستنەوەی یاریزان ھالاند لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ٧٥ ملیۆن یۆرۆیە ، بەڵام بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆڕۆنا و دابەزینی داھاتی یانەکان پێشبینی دەکرێت نرخی ئەم یاریزانەش دابەزێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی ھالاند لە یارییەکان پێشکەشی دەکات و گۆڵێکی زۆر تۆمار دەکات بووتە جێگەی چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2080جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad