English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توشبووی کۆرۆنا لە سوریا هەیە بەڵام نادۆزرێتەوە
2020-03-24 [04:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریادا وەک بەڵایەکی تر لەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەدا لێی دەڕوانرێت، هەندێک سەرچاوە لەناو سوریاوە دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەربڵاوترە لەوەی کاربەدەستان باسی دەکەن بەڵام توانا تەندروستییەکان لاوازن، هەر بۆیە نادۆزرێنەوە.

بەهۆی نزیکەی 10 ساڵی شەڕی ناوخۆی سوریاوە، زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانی وڵاتەکە ڕوخاون، ئەمەش وەها دەکات، وەک چاودێر دەڵێن، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێراییەکی چاوەڕواننەکراو بڵاوببێتەوە.

ڕەیچەڵ سایدەر، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نەرویژی بۆ کاروباری پەنابەران، ئاگاهی دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە سوریادا و دەڵێت بەهۆی داڕمانی سیستەمی تەندروستی سوریاوە، ڕێگەیەکی ئەوتۆ و تواناییەکی ئەوتۆ نییە تا کاربەدەستانی سوریایی بتوانن ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرن.

پێشتر وەزیری تەندروستی سوریا ڕایگەیاند کە تەنها یەک کەس هەڵگرئی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە وڵاتەکەیدا و ئەو کەسەش کەرەنتینە کراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە لەناو سوریاوە دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە بەربڵاوتر لەوەی کاربەدەستان باسی دەکەن، بڵاوبۆتەوە، وە دەشڵێن چونکە تواناییەکان لاوازن بۆ پشکنینە تەندروستییەکان لە سوریادا، هەر بۆیە ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن، نادۆزرێنەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad