English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی فەرمیی بەرکەوتووانی کۆرۆنا رەنگە یەک لەسەردەی بەرکەوتووان بێت
2020-03-24 [08:41 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەنجامی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەی بەرگری‌کردن لە مافی مرۆڤ لە ئیتالیا پێشانی دەدات رەنگە ژمارەی بەرکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە ١٠ ئەوەندەی ئەو ژمارەیە بێت کە بە فەرمی راگەیەنراوە.

ئانجلۆ بورلی، سەرۆکی دامەزراوەکە، بە رۆژنامەی خۆجێی "رپۆبلیکا"ی گوتووە، رەنگە هەتا ئێستا ٦٤٠ هەزار کەس لە ئیتالیا بەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتبن، بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو کەسانەی دەڕۆنە نەخۆشخانەکان پشکنینیان بۆ دەکرێت و ناویان تۆمار دەکرێت و بەشێکی زۆری بەرکەوتووانیش هێشتا تاقیکردنەوەیان بۆ نەکراوە و بەڵگەکان دەیسەلمێنن کە گیرۆدەبووان١٠ئەوەندەی ئەو ژمارەیەن کە بە فەرمی راگەیەنراوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، هەتا رۆژی سێ‌شەممە ٦هەزار و ٧٧ کەس لە ئیتالیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.





ئەم هەواڵە 4528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad