English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ هۆشداری "لەنێوچوونی ئەمریکا" دەدات
2020-03-25 [05:45 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی قەدەخەی هاتووچۆ بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە هۆی "لەنێوچوونی" ئەمریکا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوز بەرگریی لە سیاسەتی خۆی کرد بۆ رانەگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ و گوتی "زۆر کەس هاوڕان لەگەڵم. وڵاتەکەمان بۆ ئەوە دروستنەکراوە کە دابخرێت (هاتووچۆ قەدەخە بکرێت). دەتوانی وڵاتێک لەنێوببەی بەم جۆرە داخستنە".

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند کە هەفتەی داهاتوو هەڵسەنگاندن دەکات بۆئەوەی بڕیاری کەرەنتینکردن و دابڕانی کۆمەڵایەتی هەڵبوەشێنێتەوە، تاوەکو ئابووریی وڵاتەکەی دووبارە بەرەو باشبوون بڕوات.

 دۆناڵد ترەمپ گوتووشیەتی "ئێمە ناتوانین بۆوینگ لەدەستبدەین. ئێمە ناتوانین ئەم جۆرە کۆمپانیایانە لەدەستبدەین. ئەگەر ئەو کۆمپانیایانە لەدەستبدەین، ئەوا بە سەدان هەزار کار لەدەستدەدەین، ملیۆنان کار لەدەستدەدەین".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا و رایدەگەیێنێت، لەوانەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ببێتە ناوەندی نوێی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

لە ئەمەریکا کۆرۆنا زۆر بە خێرایی رووی لە زیادبوونە، تاوکو ئێستا 53 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 684 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.





ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad