English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق راگەیێندرا
2020-03-25 [08:09 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠ کەسی دیکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار کەس گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی تووشبووان بەرزبوویەوە و گەیشتە ٣١٦ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە ٢٧ کەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە کە دوویان لە پارێزگای کەربەلا، یەکێک لە پارێزگای نەینەوا و کەسەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بووە،  بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری وڵات بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٧ کەس.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە هەر لە هەمان ماوەدا ٥٠ حاڵەتی دیکەی تووشبوون تۆمارکراوە و بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٣١٦ کەس کە لەو ژمارەیە ٧٥یان چاکبوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad