English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا کۆڕۆنا بە گەرمی لە ناو دەچێت 
2020-03-25 [01:54 AM]

ZNA- ھەولێر



لەگەڵ تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان ، زۆرینەی خەڵکی چاوەڕێی ھاتنی وەرزی گەرما دەکەن بۆ ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ناوبچێت . 

تا ئێستا ناتواندرێت پەیوەندییەکی زانستی لە نێوان گەرمی کەشی ھەوا و کۆڕۆنا دیاری بکرێت ، ھەرچەندە زۆربەی ڤایرۆسەکانی دیکە لە کەشی گەرم کەمتر بڵاودەبنەوە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە لەمانگە گەرمەکان زیاتر بوونی ھەیە و ئەم تیشکانەش وا دەکەن ڤایرۆسەکان لەسەر شوێنەکان کەمتر بمێننەوە ، چونکە رێژەیەکی زۆر لە شلە لەدەست دەدەن و لەناو دەچن . 
بە شێوەیەکی گشتی دەکرێت بڵێین کە کەشی گەرم ھۆکار دەبێت بۆ کەم بوونەوەی تووش بوون بە ڤایرۆس ، لەنێو ئەم ڤایرۆسانەش کۆرۆنای (کۆڤید – ١٩).

لەگەڵ ئەوەش رێکخراوی تەندروستی جیھانی تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئەوەی یەکلایی نەکردووتەوە کە کۆڕۆنا بە پلەکانی گەرمی لە ناو دەچێت و یا کەم دەبێتەوە . لەبەر ئەمە ئێمەش ھەڵەین ئەگەر وابزانین کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھاوین بە تەواوەتی لەناو دەچێت . 

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە .
 





ئەم هەواڵە 5488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad