English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دالیا فەرھاد: لە رۆژانی داھاتوودا بڕێکی زۆری ھاوکاریی پزیشکی لە چینەوە دەگەنە عێراق لەگەڵ گەیشتنیشدا پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت
2020-03-25 [04:31 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لێژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕێکی زۆری ھاوکاریی پزیشکی لە چینەوە دەگەنە عێراق و لەگەڵ گەیشتنیشدا پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، ھەروەھا حکوومەتی فیدڕاڵ عێراق ٤٤ ملیار دیناری کۆکردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پشکی ھەرێمی کوردستانیش بۆ خەرجییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانە دەکات. 

دکتۆرە دالیا فەرھاد، ئەندامی لێژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لێژنەیەکی پێکھێنراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٤ کەس پێک دێت کە محەمەد حەلبوسی و  حەسەن کەعبی سەرۆکایەتی دەکەن، لە رێگەی ئەم لێژنەیەوە فشار لە حکومەت دەکەن کەوا پێداویستیە تەندروستیەکان بە زووترین کات دابین بکرێن، سەرەرای ھەبوونی کێشەی بوودجە ئێمە داوامانکردووە کە بە زووترین کات پێداویستیەکان بۆ رووبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین بکرێن و پشکی ھەرێمی کوردستانیش دابین بکرێت.

ئەو ئەندامەی لێژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق گووتی: عێراق ھەر ھاوکاریەکی نێودەولەتی پێبگات لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشی ھەرێمی کوردستانیشی تێدایە، لە چوارچێوەی پلانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، حکوومەتی فیدڕاڵ عێراق ٤٤ ملیار دیناری کۆکردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەروەھا  پشکی ھەرێمی کوردستانیش بۆ خەرجییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رەوانە دەکات و ھاوکارییەکانیش بەردەوام دەبن. 

دکتۆرە دالیا فەرھاد، ئەندامی لێژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە عێراق ئەوەشی روونکردەوە، کە لێژنەیەک لە ولاتی چینەوە سەردانی عێراقیانکردوبوو ، دوای رێکەووتنی نێوان حکومەتی عێراق و چین بۆ ھاوکاری کردنی عێراق لە لایەن چینەوە، لە چەند رۆژی داھاتوودا بڕێکی زۆری ھاوکاریی پزیشکی لە چینەوە دەگەنە عێراق و لەگەڵ گەیشتنیشدا پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی دوێنێ چین ھەندێک ھاوکاریی گەیاندە ھەولێر.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad