English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی Peter Rabbit لە ئابی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە
2020-03-24 [01:44 AM]

هەولێر – ZNA


بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Peter Rabbit کە بەناوی Peter Rabbit 2: The Runawayیە، بڕیارە لە 7 ئابی ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت.

 

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی نیسانی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت، بەلام بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی بەشێکی سینەماکان، بڕیاری دواخستنی درا.

 

بەرهەمهێنەرانی ئەم بەرهەمە سینەماییە ئەو رێکەتەیان بۆ نیشاندانی فیلمەکە دیاریکردووە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

 

لە یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە کۆمێدی و سەرکێشییە مارگۆ رۆبی رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و بەرهەمی کۆمپانیای سۆنییە و بودجەی بەرهەمهێنانی 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی ویل جلۆکە و لە نووسینی پیاتریکس پۆتەر و هەریەک لە مارگۆت رۆبی، ئیلیزابێت دیبیکی، دیزی ریدلی و رۆز بێرن بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرە سەرەکییەکانیان تێدا گێڕاوە.





ئەم هەواڵە 4369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad