English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە
2020-03-26 [06:49 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخی بەغدا رایگەیاند، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری بەغدا چاکبوونەوە، بەوەش ژمارەی ئەوانەی تاوەکو ئێستا چاکبوونەتەوە گەیشتە 91 کەس.

جاسب حەمدانی، بەڕێوەبەری تەندروستی کەرخی شاری بەغدا شەوی چوارشەممە لە راگەیێندراوێکدا چاکبوونەوەی ئەو دوو تووشبووەی کۆرۆنای رایگەیاند، و ئاماژەی بەوە کرد ئەو دوو کەسە نەخۆشخانەی گشتیی فورات-یان بەجێهێشتووە، کە یەکێکیان  گەنجێکی تەمەنی 25 ساڵانە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 39 ساڵان بووە.

حەمدانی هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، 16 کەسی دیکە نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە کە گومانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لێدەکرا، بەڵام دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ کرابوو، دەرکەوت تووشبووی ڤایرۆسەکە نین.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تاوەکو ئێستا 346 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 91 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە و 29 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad