English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیاندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە
2020-03-26 [08:16 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دووئوتومبێل دەستیان بەسەر داگیرا کەپربوون لەعەرەبی دانیشتووی دەوروبەری گوێر، کەبەنیازبون بەقاچاغ و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر.

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتووچۆو زیرەڤانی لەسەر رێگای هەولێر گوێر دووئوتومبێل دەستیان بەسەر داگیرا کەپربوون لەعەرەبی دانیشتووی دەوروبەری گوێر، کەبەنیازبون بەقاچاغ و بێ پشکنین بیانهێننە ناو هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: لەکاتی لێکۆلینەوە لەگەل شوفێرەکان گوتیان کەئەوانە کرێکاری کۆمپانیان وە لەدواییدا دەرکەوت کەئەوانە کرێکاری ئەو کۆمپانیایانە نین
بۆیە سەرنشینەکانمان ڕەوانه‌ی پشکنینی پزیشکی كرد وە شوفێرەکانیش تەسلیم بە پۆلیس کران بۆئەوەی بدرێنە دادگا.
پۆلیسی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: ئێمە بەو جۆرە کەسانەو بەهەمووان رادەگەیەنین کەوا هێزەکانی پۆلیس وئاسایش وزێرەڤانی وهاتووچۆ وبەرگری شارستانی وهەموو هێزە ئەمنیەکانی تر چاوکراوەن وەبەبەردەوام لەسەر رێگایەکانن وەپشکنین بۆ هەمو حالەتێکی گوماناوی دەکەن
بۆیە داواتان لێدەکەین کە هەولی تێکدانی ئاسایشی تەندروستی هەرێم نەدەن چونکە رێکاریەکان زۆر توندن لەو حالەتانە.





ئەم هەواڵە 3910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad