English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین: ئەمەریکا یارییەکی مەترسیدار دەکات
2020-03-26 [11:46 AM]

ZNA - هەولێر


 

دوای ئەوەی کەشتیەکیەکی جەنگی ئەمەریکا لەنێوەندی گرژییەکانی نێوان چین و تایواندا بە گەروویەکی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێپەڕی، کۆماری چین ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بەوەی یارییەکی مەترسیدار دەکات کاتێک یارمەتی تایوان دەدات.

چین لە پشتیوانیەکانی بەڕێوبەرایەتیەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ تایوان توڕە بووە، لەکاتێکدا تایوان بە خاکی خۆی دەزانێ. ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا چەکی زیاتر بە تایوان دەفرۆشێت و کەشتیە جەنگیەکانی لە نزیک تایوان هاتوچۆ دەکەن و مانگی ڕابردووش جێگری سەرۆکی تایوان ویلیام لای سەردانی واشنتنی کرد.

وتەبێژی کەشتیگەلی جەنگی حەوتی ئەمەریکا ئانتنی جۆنکۆ وتی کەشتیە جەنگیەکەی ئەمەریکا یو ئێس ئێس مککامپێل " بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە گەرووی تایواندا تێپەڕیوە."

وتیشی " کەشتی و فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا بەردەوام دەبن لە ڕۆشتنیان بە هەرشوێنێکدا کە یاسا نێودەوڵەتیەکان ڕێگەیان پێبدەن."

وەزارەتی بەرگری تایوان وتی کەشتیەکە لەژێر چاودێری هێزە چەکدارەکانی تایواندا بووە و ئەرکێکی ئاسایی هەبووە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین سەرکۆنەی کارەکانی ئەمەریکای کرد و وتی " جوڵەکانی ئەمەریکا دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی چیندا و هەروەها زیانی گەیاندووە بە ئاشتی و جێگیری گەرووی تایوان و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان چین و ئەمەریکای ژەهراوی کردووە."

وتیشی " ئەو جوڵانە زۆر مەترسیدار بوون."

 

voa





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad