ZNA - هەولێر
حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، پێویستمان به یارمەتیی ئەمریکا نیە، بەڵام دەتوانین یارمەتییان بدەین.
سەلامی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠، لە کاتێکدا لە پەراوێزی مانۆڕی " بەرگریی بیۆلۆجی" دەدوا، وێڕای ئەوەی ئەمریکا بە دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران تۆمەتبار کرد، گوتی: ئەوەی کە ئەمریکا دەڵێت لەبەرانبەر کۆرۆنادا یارمەتیی خەڵکی ئێران دەکات، مەبەستی تەفرەدانی خەڵکی نەزانە.
سەلامی گوتی، ئەوان خۆیان گرفتاری بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەن و ژێرخاکەکانی کەرتی تەندروستیشیان ئەو توانایەی نییە لە بەرانبەر پەتاکەدا بەرگری لە خەڵکی ئەمریکا بکات. ئەگەر میللەتی ئەمریکا پێویستیی بە یارمەتی بێت، ئێمە دەتوانین یارمەتییان بدەین، بەڵام خۆمان پێویستیمان بە یارمەتیدانی ئەوان نیە.
پێشترێ مایک پۆمپئۆ، وزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی ئامادەیە لەبەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات.
ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە |