ZNA - هەولێر
ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات پۆلیسی پێشووی فیدڕاڵ کە ماوەی چەند ساڵە بێسەروشوێنە ئازادی بکات. ئێرانیش حاشا لە دەسبەسەرکردنی دەکات.
عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئێران وێرای دەربڕینی هەستی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی رابەرت لڤینسن کارمەندی پێشووی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا، گوتی بە پێی ئەو بەڵگانەی لەبەر دەستن، ناوبراو ساڵانێک لەمەوبەر خاکی ئێرانی بەرەو شوێنێکی نادیار جێهێشتووە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دانی بەم راستییە ناوە.
خێزانی لڤینسن رۆژی رابردوو راگەیەنراوێکیان بڵاو کردووەتەوە و دەڵێن: "ئەو لە کاتی دەستبەسەر بوونی لە ئێران مردووە. بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکاش ئەمەیان پشتڕاست کردووەتەوە."
سەرۆککۆماری ئەمریکاش دەڵێت ئەوان واتە ئێرانییەکان بە ئێمەیان نەگوتووە ئەو مردووە و منیش پێم قبوڵ ناکرێت بە مردووی بزانم.
رابەرت لڤینس لە ساڵی ٢٠٠٧ کە سەفەری ئێرانی کردبوو، بێسەروشوێن بوو.
ئەم هەواڵە 7279جار خوێندراوەتەوە |