English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی دووهەفتەدا ١١٥ هەزار ئاوارەی ئەفغانی لە ئێران گەڕاونەتەوە
2020-03-26 [02:36 AM]

​ZNA - هەولێر


نو‌ێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ١١٥هەزار ئاوارەی ئەفغانی لە ئێران گەڕاونەتەوە.

نونی لەنزر، جێگری سەرۆکی نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان، رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ئازار لە توییتێکدا رایگەیاند، تەنیا لە ماوەی دوو هەفتەدا واتە لە ٨ هەتا ٢١ ئازار ١١٥ هەزار و ٤١٠ کەس لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەفغانستان.

هەزاران ئەفغانی بە شێوەی فەرمی و بە قاچاخ لەئێرانن و خەرکی کارکردنن. دوای ئەوەی بایەخی پارەی ئێرانی لەبەرانبەر دۆلاردا دابەزی، ئەفغانیەکانیش لە ئێرانەوە کۆچی پێچەوانەیان دەست پێکرد و ئێستاش دوای بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەئێران ئەم رەوتی گەڕانەوەیە خێراتر بووە.





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad