English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە بنکەی ئاسمانیی گەیارە کشایەوە
2020-03-26 [02:36 AM]

ZNA - هەولێر


 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، بنکەی ئاسمانیی گەیارەی کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای نەینەوا، رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردەوە.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی عێراق بڵاوکردەوە، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لیوا روکن نۆمان عەبد نەجم زۆبەعی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی گەیارە باشووری شاری مووسڵ پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە رادەستکردنەوەکە لە رێوەرەسمێکدا بەڕێوەچوو.

پێشتریش سەرچاوەیەکی ئه‌منی له‌ نه‌ینه‌وا ئاشکرای کردبوو کە نزیکەی هەفتەیەکە، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە پرۆسەی کشانەوە کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کۆتایی بە گرێبەستی ئەو عێراقیانەش هێنا کە پێشتر کاریان لەگەڵدا دەکرد.

 

aa





ئەم هەواڵە 1807جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad