English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەوانەیە مرۆڤ ھەلگری نەخۆشیەکە بێت و ھەرگیز نەخۆش نەکەوێت پێویست ناکەت بچێتە لای پزیشک
2020-03-26 [04:51 AM]

ZNA : ھەولێر


پزیشکێک رایگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٥ ملیۆنە واتە نیوەی سویدە کە دە میلیۆنە، ژمارەی ئەوانەی لە کوردستان تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون ١٠٣ کەسە و ٢ کەس گیانیان لە دەستداوه، لە سوید ژمارەی تووشبوان دەیان ھەزارە و ٦٧ کەس گیانیان لە دەست داوە تا ئه و چرکەیە کە ٢٦⁄٣⁄٢٠٢٠.

دکتۆر قسمەت حاجی میرخان پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکانی دڵ و هەناو لە نەخۆشخانەی شاری کریستیانستاد - سوید بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەزنده دەکرێت ٦٠٪ خەلکی سوید بە درێژای ئەم ساڵە تووش یان بە کۆرۆنا نەخۆش بکەون و پیشبینی دەکرێت ٣٪ یان پێ بمرن واتە لە ١٠ملیۆن سویدە ٦ ملیونی توش ئەبێ، ئەگەر ٣٪ بمرن ڕێژەکە دەبێتە ١٨٠٠٠٠ ( سەد و ھەشتا ھەزار) کە بە ڕاستی ژمارەیەکی یەکجار زۆرە.

دکتور قسمەت حاجی ئاشکرا کرد: ئێمە دەبێ لە کوردستان زۆر مەمنون بین کە ئەو ڕێژە کەمەی ھەیە، ئەو ژمارە کەمەی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ھەنگاوە خێراکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھاندانی خەلک کە لە ماڵەوا بمێنن ، من ئومێدەوارم کە ھیچ ھەڵەیەک نەکرابێت لە دۆزینەوەو دەستنیشان کردن و تۆمارکردنی نەخۆش و توشبوان لە کوردستان، ئەگە ر ھیچ ھەڵەیەک نەکرابێت بەڕاستی ئەوە سەرکەوتنێکی مەزنە بۆ خەلک و حکومەتی کوردستان.

هەروەھا دیاری کرد: وڵاتانی وەک سوید کە ڕێکاری زۆر توندیان بەرامبەر پەتای کۆرۆنا نەگرتۆتە بەر کە مەزندە دەکرێێت نزیکەی ٦٠٪ خەلک توشی ئەم پەتایا دەبێت و بە ھیوای ئەوەن کە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی سیستمی بەرگری لەش کە بە سویدی پێی دەڵێن ( flockimunitetet) واتە گروپێکی زۆر تووش ئەبن و سیستمی بەرگریان بەھێز دەبێت و لە داھاتوو کەمتر نەخۆش ئەبن، من ئومێدەوارم بە ھەڵەدانەچوبن، کە من بەش بە حاڵی خۆم زور دڵنیا نیم لەم ڕێکارانە کە زۆر سودی ھەبێت ، ئەویش لە بەر ئەوەی زانیاری لە سەر ئەم پەتایە تا ئێستا زۆر کەمە چونکە مەرج نیە سیستیمی ئیمونیتیێی( واتە سیستمی بەرگیری) لەشی مرۆڤ بتوانێت لە داھاتوو بەرگری بکات و توشی نەخۆشی کۆرونا نەبێتەوە...ئومێدەوارم پسپۆرانی سویدی لەم بوارەدا کە سەر بە وەزارەەتی تەندروستی (Socialstyrelsen) پیشنیاری ڕاست و دروستیان دابێتە حکومەتی سوید، چونکە حکومەتی سوید پێش ئەوەی بڕیار بدات پیشنیاری ئەوان زۆر بە ئەساس وەردەگرێت ئەلبەتە ھەموو لایەنەکانی تری ژیانیش لە بەر چاو دەگرێت.

ئەو پزیشکە گوتیشی: سەبارەت بە کوردستان دەبێ ئەوە بڵێم کە ئومێدەوارم لە ڕووی ئابۆریەوە خەلکی کوردستان ئەو پەڕی تێگەیشتنیان بۆ بارودۆخەکە ھەبێت کە دەزانم ھەیانە چونکە خەلکی کوردستان مێژویەکی بەرگری بە ھێزی ھەیە و بە ئاسانی چۆک دانادەت و ھەر ھیچ نەبێت بەرامبەر زولم و ستەمی داگیرکەران چوکی دانە دا و زۆربەی بەکارھێنەرانی چەکی کیمیایی وئەنفالچیەکانی بە سزای خۆیان گەیاند.

دکتور قسمەت راشیگەیاند: گومانی تێدانیە کە ئەو ڕێکارانە کە لە کوردستان و زۆر لە ووڵاتانی تریش گرتویانەتە بەر کاری کردوەتە سەر ئابوری خەلکی کوردستان و ھەموو جیھان، لە بیری نەکەن زەرەر و زیانی ماددی بەرامبەر بەھای ژیانی مرۆڤ ھیچ بەھاییەکی نیە.

ئەو پزیشکەی دل و ھەناو باسی لەوەشکرد: لە ھەمان کاتدا ئەوە زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە ھەم بۆ خەلک و ھەم بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش بۆ حکومەت کە دەبێت لە داھاتوودا بایەخێکی زۆر زیاتر بە کەرتی تەندروستی بدات، لە ووڵاتانی پێشکەوتوو وەک ژاپون، ئەڵمانیا و سوید و فینلەند باجی داھاتیان ھەم لە کەرتی تایبەت و ھەم لە کەرتی گشتی لە نێوان ٪٣٠ ھەتا ٤٠٪ و بەشی تەندروستیان پشکی شێریان بەر ئەکەوێ و لە نێوان ٪١٢ ھەتا ١٥٪ ، لە ھەلبژاردنی زۆڕێک لە ووڵاتان خەلک دەنگ بەو حیزبە دەدات کە لایەنگری زیادکردنی باجن بۆ وەزارەتی تەندروستی چونکە باش دەزانن ھیچ شتێک لە تەندروستی مرۆڤ گرنگتر نیە. دکتور گوتی : رێکارەکانی خۆ پارستن: پێکوتا نیە، خۆ کەرێنتێنە کردن. زوو زوو دەست شوشتن و پاک کردنەوە بە سپیرتۆ، ئەگەر کاڕێکی زۆر زەروریتان نەبێت نە چنە دەرەوە.

هەروەھا ئەوەشی راگەیاند: لەوانەیە مرۆڤ ھەلگری نەخۆشیەکە بێت و ھەرگیز نەخۆش نەکەوی و ئەو کات ھیچ پێویست ناکەت بچیە لای دکتۆر.

لەکوتاییدا ئەوەشی خستەروو: تکا لە خەلکی کوردستان دەکەم بەردەوام بن و پابەندی ڕێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن، بە ھیوای تەندروستی و پاراستنی خەلکی کوردستان و ھەموو جیھان لە پەتای کۆرۆنا و ھەموو نەخۆشیەکان.





ئەم هەواڵە 3535جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad