English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای یەکگرتنی عێراقییەکان دەکات
2020-03-26 [05:20 AM]

​ZNA - هەولێر


جنین هنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، داوا لە عێراقییەکان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ناکۆکییەکان بەلاوە بنێن و یەکگرتوو بن.

پلاسخارت لە پەیامێکدا، رایگەیاند: " عێراقیش لە قەیرانە سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بێ‌بەش نەبووە و بە سەردەمێکی ناخۆشا تێدەپەڕێت."
پلاسخارت دەڵێت، ئەمە جەنگێکە هەموو تاکێک تێیدا بەشدارە و هیچکام لە هەنگاوەکانی حکومەت بێ بەشداریی خەڵک سەرکەوتووانە نابێت.

پلاسخارت ئاماژەی بە لێدوانی ئایتوڵڵا سیستانیش کرد کە داوای لەخەڵک کردبوو تەنیا چاوەڕوانی رێنوێنیە پزیشکی و زانستییەکان بن و لەدەرمانی خۆماڵی و کۆبوونەوەکان خۆیان بپارێزن.

 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad