ZNA-هەولێر بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر دەکشێنێتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و هەروەها قەدەخەی گەشتکردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید19، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و هەروەها کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر و سەنتەری دیپلۆماسی لە بەغدا کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان رایگەیاند: "لەو ماوەیدا خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ڤیزە بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوەو هاوکات ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق سنووردار دەکات".
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا خزمەتگوزارییە گشتییەکانیشی وەستاندووە، ناونیشانی دوو ئیمەیلی داناوە بۆ ئەو ئەمریکییانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانن لەکاتی پێویست پەیوەندییان پێوەبکەن.
ئەم هەواڵە 7453جار خوێندراوەتەوە |