English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیاندراوێك لە لیژنەی رۆشنبیریی پەرلەمانی كوردستان-ەوە
2020-03-27 [09:29 AM]

ZNA_ هەولێر


 

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی ئەم روداوانەی چەند رۆژی رابردو دەكات، كە بەرانبەر بە رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون و لە پێنجوێن چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسێك و سوكایەتییان بە هاوژینەكەی كردوە.


لیژنەكەمان پێیوایە: هەر سوكایەتیی و هەڕەشەیەك بۆ سەر گیانی رۆژنامەنوسان و خانەوادەكانیان، سوكایەتیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو پەراوێزی ئازادییە رۆژنامەنوسییەی لە كوردستان دا زامنكراوە و دەبێت كەیسەكانی رۆژنامەنوسان لە دادگا و بەپێی "یاسای رۆژنامەگەریی لە كوردستان" یەكلابكرێنەوە و ئەو چەكدارانەیشی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەنوسەكە لە پێنجوێن، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەرێی دەزگا پەیوەندیدارەكانیانەوە، سەرجەمیان دەستگیربكات و بەسزای یاساییان بگەیەنێت.

لیژنەی رۆشنبیریی و كۆمەڵگەی مەدەنیی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كورستان
28/ 3/ 2020





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad