English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئەو كه‌سانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ٦٠٠ هەزاری تێپەڕاند
2020-03-28 [11:52 AM]

ZNA - هەولێر


 

له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر لە ٦١٤ هه‌زار و ٦٠٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆمار كراون.

ئه‌مریكا له‌ ریزی یه‌كه‌مدا دێت زیاتر لە ١٠٤ هه‌زار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. به‌دوای ئه‌ویشیدا ئیتاڵیا به‌ تۆماركردنی نزیکەی ٨٧ هەزار کەس.

له‌ چین كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌وێ سه‌ری هه‌ڵدا ٨١ هه‌زار و ٣٩٤ حاڵه‌ت تۆمار كراون. له‌ ئیسپانیا زیاتر لە ٧٢ هه‌زار حاڵه‌ت، له‌ ئه‌ڵمانیا زیاتر لە ٥٢ هه‌زار حاڵه‌ت، له‌ فه‌ڕه‌نسا زیاتر لە ٣٣ هه‌زار حاڵه‌ت، له‌ ئێران ٣٥ هەزار حاڵه‌ت، له‌ به‌ریتانیا نزیکەی ١٥ هه‌زار حاڵه‌ت و له‌ سویسرا'ش زیاتر له‌ ١٢ هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار كراون.

به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ كه‌ كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له‌ شاری وهان'ی چین داكه‌وت و پاشان نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵاتی ته‌نییه‌وه‌ تاكو ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ٢٨ هه‌زار و ٣٤٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad