English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا لە ئەمەریکا دەکات بەندکراوە ئێرانییەکان ئازاد بکات
2020-03-28 [12:15 PM]

ZNA - هەولێر


 

دوێنێ هەینی حکومەتی ئێران داوای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد ئەو هاوڵاتیە ئێرانیانە ئازاد بکات کە بەهۆی سزا ئابورییەکانی دژی ئێرانەوە لە زیندانییەکانی ئەمەریکادا دەستگیر کراون.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جواد زەریف ڕەخنەی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرت بەهۆی هێشتنەوەی ژمارەیەک ئێرانی لە زیندانەکانیدا و گوتیشی، بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە ئەو کەسانە ئازاد بکرێن.

زەریف لە هەژماری تویتەری خۆیدا نوسیویە"ئەمەریکا چەند زانایەکی ئێرانی بە بی هیچ تاوانێک یان تۆمەتی ساختەی سزاکان بە بارمتە گرتووە و ئازادیان ناکات تەنانەت لە کاتێکیشدا کە دادگاکانی خۆی ئەم تۆمەتە گاڵتەجارییە ڕەتدەکەنەوە. ئەمەریکا تەنانەت هاوکاتی کۆڤد 19ش پشو نادات بەو پیاوە بێتاوانانەی لەو گرتووخانە ترسناکانەدان."

زەریف هەروەها ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی گاردیان کردووە سەبارەت بە دکتۆر سیرۆس ئەسغەری، پرۆفیسۆرێکی زانستی کە دەڵێت هێشتا لە گرتووخانەیەکی زۆر قەرەباڵغدایە پاش ئەوەی لە مانگی 11 لەلایەن داگایەکی فیدرالییەوە بێتاوان ناسرا.

ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێنج کۆمپانیای بنکە لە ئێران و عێراق لەگەڵ 15 کەسایەتی کردە لیستی ڕەشەوە بە تاوانی پشتیوانی کردن لە گروپە تیرۆستەکان ، ئەمەش سێهەم خولی سزاکان بوو بەسەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ماوەی دوو هەفتە یڕابوردوودا هاوکاتی ئەوەی حاڵەتەکانی توش بوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا دێت لە ئێراندا بەرزتر دەبێتەوە.

voa





ئەم هەواڵە 4837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad