English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو مووشەک ئاراستەی سعوودییە کران
2020-03-29 [08:01 AM]

ZNA-هەولێر


لە درەنگانی شەوی رابردوودا، سعوودیە رێگری کرد لە دوو مووشەکی بالیستیکی لەسەر خاکەکەی، ئەمەش یەکەم هێرشی مووشەکییە لەدژی سعوودیە و پایتەختەکەی لەدوای 6 مانگ.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئادار، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودیە لە زاری عەقید تورکی مالکی، گوتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرکردایەتی سعوودیە گواستەوە و رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردوو بەرگرییە ئاسمانییەکانی سعوودیە رێگرییان کرد لە دوو مووشەکی بالیستیکی کە "حووسییەکان"ی یەمەن تەقاندیان بەرەو ریازی پایتەخت و شاری جازان لە باشووری سعوودیە.

تورکی، لە راگەیاندراوێکدا گوتی، تا ساتی راگەیاندنی ئەم راگەیاندراوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام لەکاتی رێگرتن لەو دوو مووشەکە هەندێک لە پارچەکانیان کەوتنە سەر گەڕەکەکانی هەردوو شارەکە.

ئاماژەشی پێدا، "تەقاندنی مووشەکی بالیستیکی لەلایەن میلیشیا حووسییە تیرۆریستییەکان و سوپای پاسدارانی ئێران لەم کاتەدا هەڕەشەی راستەقینەی ئەم میلیشیا تیرۆریستە و پاڵپشتی رژێمی ئێران بۆ حووسییەکان دەردەخات".





ئەم هەواڵە 6865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad