English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسەدە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داوای ئازاد كردنی زیندانیەكانی دەكات
2020-03-29 [09:08 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا داوای ئازادکردنی زیندانییەکان و چارەنووسی بێسەرشوێن کراوان دەکات.

مەسەدە، لە راگەیاندراوێکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی تەواوی زیندانییەکانیان لە سووریا بخەنەگەڕ و چارەنووسی بێسەرشوێن کراوانیش ئاشکرا بکرێت.

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات راشیگەیاند، ئازادکردنی زیندانییەکان بۆ پاراستنیانە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها هۆکارێکیشە بۆ چارەسەری سیاسیانەی کێشەکانی سووریا و گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان سوورییەکان.

 





ئەم هەواڵە 1831جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad