هەولێر – ZNA
Inheritance فیلمێکی نوێی سینەماییە و بڕیارە لە 22 مانگی ئایاری داهاتوو لە سینەماکانی جیهاندا نمایشبکرێت.
ماوەی فیلمەکە یەک کاتژمێر 51 خولەکە و کۆمپانیای بەرهەمهێنەر هیوای ئەو دەخوازێت فیلمەکەی لە سینەماکاندا نمایشبکات، نەوەک لە پێگەکان پەخشکردن.
لەم بەرهەمە سینەماییەدا لیلی کۆلینز، کۆنی نێلسن، سیمۆن بیج، چیس کرۆفۆرد رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی فۆن شتاینە.
فیلمەکە باس مردنی قەشەیەک لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند و بەهێز دەکات کە هاوژین و کچێک لە دوای خۆی جیدەهێڵێت و بەهۆی نهێنییەکەوە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئەم هەواڵە 7942جار خوێندراوەتەوە |