English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە شێوەیەکی گشتی بارودوخی خوراک لە ھەرێمی کوردستان باشە
2020-03-29 [07:16 AM]

ZNA:ھەولێر


بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند: وەزارەتی بازرگانی لەسەرەتای ئەم پەتایەوە بەجدی ھەولیداوە کە بازارەکان خوراکیان تێدابێت و وە بەردەوام بەدواداچۆن کراوە.

 

نەوزاد ئەدھەم بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وەزارەتی بازرگانی لەسەرەتای ئەم پەتایەوە بەجدی ھەولیداوە کە بازارەکان خوراکیان تێدابێت و وە بەردەوام بەدواداچۆن کراوە وە لە چەند روژی رابوردودا بوردێک لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە بە تەواوی دەسەلاتی دامەزراند بە سەروکایەتی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کە تەواو دەسەلاتی داوتە سەروکی لیژنە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وە ئەندامێیەتی بریکاری وەزیر و بەرێوەبەر گشتی بازرگانی جێگری پارێزگارەکانی ھەرێمی کوردستان ھەولێر دھوک سلێمانی ھەلەبجە جگە لەوەش جێگری پارێزگاکانی ھەۆلێر دھوک سلێمانی ھەلەبجە جێکری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین تێدایە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی گشتوکال و وەزارەتی تەندرۆستی وەزیری تەندرۆستی وە چەند وەزارەتێکی پەیوەندیداری تێدایە.

 

نەوزاد ئەدھەم ئاشکراکرد: ویە ئێمە لەو بوردەدا بەردەوامی بەدواداچۆن دەکەین بو نرخی خوراک کەمییەی خوراک وەردەگیرێتن ئەو کێشانەی لەو سنورانەی دەبێ چارەسەر بێتن ھەر بابەتێک کە پەیوەست بێت بە بارودوخی خوراکی ھاولاتیان کێشەی ھاولاتیان ھاتوچوی ھاولاتیان سەبارەت بە گواستنەوەی خوراک ئەوانە ھەموو کاری تێدا دەکرێت و ئاسانکاری تێدا دەکرێت بو نمونە ھەفتەی داھاتو دەست دەکرێت بە کردنەوەی بانکەکان بۆرسە ئۆفیسی نوسینگەی حەوالات و گورینی پارە ئەوانە ھەمووی کە پێویست بو بو ئەوەی کەوا پارە جولەی پێبکات لەشوێنی خوی بو شوێنێکی تر ئەوە بە بەردەواوی کاری لەسەری دەکرێت وە لەلایەکی ترەوە تیمەکانی چاودێرئ بازرکانی بەردەوام بەدواداچون دەکەن بو ئەو خوراکەی کە لەبازاردا ھەیە بو ئەوەی نرخی بەرزنەبێتەوە بو ئەوەی بتوانرێ کونترولی بارودوخەکە بکرێت.

 

ھەروەھا ئەوەشی دیاریکرد: یەک شت ھەیە لەو بابەتەدا ئەویش ئەوەیە کە ئێستا لەبەر ئەوەی کەوا حکومەت لە دەروازە سنورییەکان ھەۆڵ دەدات کونترۆلی لایەنی تەندروستی بکات ئەمەش پێویستی بەوەی ھەیە کەوا ئیجرائاتەکان توزێک تونتر بێتن تۆزێک داخل بونی ترێلەکان و بارھەلگرەکان تۆزێک زەحمەتربێت بو نمونە لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بەر لەو نەخوشییە نزیکەی ھەزار و ھەشت سەد تا وەکو دوو ھەزار بارھەلگر داخلی ھەرێمی کوردستان دەبوو بەلام دوای ئەوەی کە ئەو ئیجرائاتانەی لە ئێستادا لە ئیبراھیم خەلیلدا دکرێت وای کردووە کە حالی حازر نزیکەی ھەشت سەد ھەشت سەدو پەنجا ئوتۆمبێل داخل ببێتن بەلام لەگەل ئەوەش دەبینین کەوا لەبازارەکان بە شێوەیەکی زور باش خوراک ھەیە.

 

لەکوتاییدا ئەوەشی خستەروو: سەبارەت بە بەرھەمی ناوخو ئێمە دەبێت ئەوە بزانین کە لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ناۆخو زورە بەتایبەتی ئێمە بەرەو بەھار دەچین سەبارەت بە سەوزە و مێوە ھەروەھا جگە لەوەش چەند گارکەیەک ھەیە سەبارەت بە بەرھەم ھێنانی خوراک بۆ نمونە کارگەی شیرەمەنی ھەیە کارگەی زەیت ھەیە چەند کارگەیەکی تر ھەیە کە تایبەتن بەخوراک چەند کارگەیەک ھەیە بو تەفیسکردن دوبارە لە کیسدانەوە ئەوانیش دەورێکیان ھەیە بو ئەوەی ھاولاتێ بتوانێ جورە خوراکێک بەدەست بێنێ بەپێ ئەو کەمییەی پێویستی پێ یە ئەو شتانەی پێویستی پێ ھەیە ئەو شتانە بەردەوامن ھەول دەدرێت پێداویستی روژانەی خەلک دابین بکرێت جگە لەوەش وەکو ئاشکرایە بابەتی ئەو خوراکەی کە دابەش دەکرێت ئێستا خوراک بەردەوامە وە لە روژی یەکشەمەوە لە ھەولێر دابەش دەکرێت دووشەم سلێمانی لە دھوکیش لەکوتایی دابەش کردنەکەدایە زەیت بەسەر ھاولاتیان دابەش دەکرێت وە برنجێکی زور لە کوگاکان ھەیە جارێ فەرمانی دابەش کردنی دەرنەچووە ئارد دابەش کرا لە ھەموو پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی وە ئێستا لە دھوک بەردەوامە لە دابەشکردن کەواتە بەشێوەیەکی گشتی بارودوخی خوراک لەھەرێمی کوردستان باشە.





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad