English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش راگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه
2020-03-30 [08:51 AM]

ZNA-هەولێر


دوای چۆڵكردنی هه‌ردوو سەربازگەی قائیم لەسەر سنووری ئه‌نبار و گەیارەی رۆژئاوا لە باشوری موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ، دوێنێش سه‌ربازگه‌ی (كه‌ی وه‌ن)ی نزیك كه‌ركوك چۆڵكراو راده‌ستی سوپای عێراقیان كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوپه‌یمانان له‌ رێگه‌ی وته‌بێژو راگه‌یه‌ندراوه‌وه‌ هۆكارو ئامانجی كشانه‌وه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چۆڵكردنی چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كیان له‌ عێراق و راده‌ستكردنیان به‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌، ئاشكرای كرد : هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش جێگیركردنی هێزەكانی لە عێراق رێكدەخاتەوە، پرۆسەی رادەستكردنی بنكەكان كە پێشتر پلانی بۆ داندراوە، هیچ پەیوەندی بە هێڕشەكانی ئەم دواییانە بۆسەر ئەو بنكانەی كە هێزەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی تیایدا جێگیركراون یان بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە، نییە.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامییان له‌ پرۆسهكانی مه‌شق، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش رایگەیاندووە : لە ئێستادا لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی كاتی مەشق و راهێنانەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی لە عێراق راگیراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی هاوبەشەكانمان لە شەڕی دژ بە داعش.





ئەم هەواڵە 4288جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad