English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: لە پارێزگای ورمێ دۆخەكە نائاساییە و دەبێت لەماڵ بمێنینەوە
2020-03-30 [08:52 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆكی زانكۆی زانستی پزیشكی پارێزگای ورمێ بەهۆی بەرزبوونەوەی توشبووانی ڤایرسی كۆرۆنا داوادەكات لەماڵ بمێننەوە تاوەكو دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 30 ی ئازاری 2020، جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی زانستی پزیشكی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، كە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ورمێ بۆ 648 كەس بەرزبووەتەوە، ھاوكات 53 كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاقازادە راشیگەیاند، لەمەودوا دۆخەكە نائاساییە و ھیچ رێگە چارەیەك جگە لە مانەوە لە ماڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە نییە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆی پزیشکی، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە 2 هەزار و 186 کەس، لە پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵات تاکوو ئێستا 203 کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad