English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات
2020-03-30 [09:05 AM]

ZNA-هەولێر


رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد هەندێك رەفتاری هەڵە لەناو هاوڵاتیان بڵاوبۆتەوە بۆ خۆپارێزگای لەتووشبوون بەكۆرۆنا و داوایكرد واز بهێنرێت لە جگەرەكێشان و بەكارهێنانی دەمامكی جۆراوجۆر و ئەنتی بایۆتیك بەهۆی ئەوەی سوودیان نیە بۆ خۆپارێزی لەوڤایرۆسە.

ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەكرد ئەنتی بایۆتیك نابێتە هۆی بنبڕكردنی ڤایرۆسەكان و نابێت بەكاربهێنرێت وەك ڕێگایەكی خۆپارێزی بۆ تووشبوون بەكۆرۆنا و دەبێت ئەنتی بایۆتیك تەنیا بەرێنمایی پزیشك بەكاربهێنرێت بۆ هەندێك حاڵەت.

لەبارەی بەكارهێنانی دەمامك، رێكخراوی تەندروستی جیهانی روونیكردۆتەوە پێویستە تەنیا ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون یاخود چاودێری كەسێكی تووشبوو دەكەن دەمامك ببەستن، ئەگەر كەسێك نەخۆش نەبێت یاخود چاودێری كەسێكی تووشبوو نەكات ئەوا دەمامك بەفیڕۆ دەدات لەكاتێكدا قەیرانی كەمبوونەوەی دەمامك لەجیهاندا هەیە.

سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی جگەرەكێشان مرۆڤ لەتووشبوون بەكۆرۆنا دەپارێزێت، پسپۆڕان ئەو دەنگۆیە رەتدەكەنەوە و ئاماژەبەوەدەكەن ئەوانەی جگەرە دەكێشن ئەگەری تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترە.


 تەندروستی سلێمانی





ئەم هەواڵە 4018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad