ZNA - هەولێر سەرۆکی زانکۆی غناباد بۆ زانستە پزیشکییەکان لە هەرێمی خوراسانی باکوری رۆژهەڵاتی ئێران، ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی کۆرپەلەیەکی تەمەن ٣٥ رۆژ کێشەی هەناسەدانی بۆ دروست ببوو، پشکنین بۆ کۆرپەلەکە کرا دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
سەرۆکی زانکۆ وتیشی، لە ئێران ئەو کۆرپەلەیە بچوکترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، وتیشی، لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.
لە نێوترین ئاماری تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە بە کەناڵی فەڕمی وڵاتەکەی وت ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەیشتە 2,757 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 117 کەسی تر گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەشی بەوەدا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە بەرز بۆتەوە بۆ 41,495 کەس.
ئاژانسەکان
ئەم هەواڵە 7066جار خوێندراوەتەوە |