English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ نەخۆشخانەکان تۆمەتبار دەکات
2020-03-30 [01:05 AM]

ZNA - هەولێر


 

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ نەخۆشخانەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی ئامێرەکانی هەناسەدانیان هەڵگرتووە و بەکاری ناهێنن، سەرەڕای ئەوەی لە کاتی ئێستادا لە سەروەختی بڵاوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکادا پێویستییەکی زۆر بەو ئامێرانە هەیە.

ترامپ دەڵێت، هەر نەخۆشخانەیەک ئەو ئامێرانە بەکارناهینێت ئەوا پێویستە بیانخاتە بەردەست.

ترامپ لە لێدوانەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا بۆ تۆمەتبارکردنەکەی هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو و ناوی هیچ نەخۆشخانەیەکیشی نەهێنا، لە کاتێکدا ڕەخنە لە سەرۆک ترامپ دەگیرێت بەوەی هەمیشە هەوڵیداوە رەخنەکان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا لابەرێت.

ئەم لێدوانانەی سەرۆک ترامپ، دوابەدوای کۆبوونەوەکەی کۆشکی سپی بوو لەگەڵ بەڕێوبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکاندا، کە کۆمەڵەی پزیشکانی ئەمریکاش بەشداربوو لەو کۆبوونەوەیەدا.

 بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا کەوتۆتە ژێر باری فشارێکی زۆرەوە تا بەرهەمهێنانی ئەو ئامێرانەی هەناسەپێدان زیاتر بکرێن، کە گرنگن بۆ هەناسەپێدانی ئەوانەی نیشانەکانی کۆڤید 19 تیایاندا دەردەکەوێت.

لە ئێستادا زیاترین ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئەمەریکایە، زیاتر لە ١٤١ هەزار کەس توشبوون و زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

ژمارەی توشبووانی جیهان گەیشتووەتە نزیکە ٧٣٦ هەزار کەس و نزیکەی ٣٥ هەزار کەسیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە مردوون.

 

VOA





ئەم هەواڵە 1894جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad