English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە موسڵ کشانەوە
2020-03-30 [01:32 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکەی خۆی لە پارێزگای نەینەوا رادەستی وەزارەتی بەرگری عێراق کرد.

فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیە بەرهەمدارەی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ ئەو شوێنەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو سەربازگەی فەرماندەی پرۆسەکانی نەینەوا بەکاریان دەهێنا رادەستی هێزە عێراقییەکانیان کردەوە.

باسی لەوە کرد، هەنگاوی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکە سەربازییەکە نیشانی دەدات ئەو هاوپەیمانییە پابەندە بە کشانەوەی لە بنکە و سەربازگە سەربازییەکانی عێراقی.

دوێنێ یەکشەممە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی کەی وانی لە کەرکوک کشانەوە، بە کشانەوەیان لە بنکەی دەبێتە سێیەم بنکە دوای بنکەی سەربازی قائم و گەیارە کە رادەستی هێزە عێراقییەکانیان کرد.

 





ئەم هەواڵە 3763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad