English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یارییەکانی پریمەرلیگ تەواو دەکرێت 
2020-03-30 [02:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەرا ئاماژە بەوە دەدەن کە پێشنیارێک خراوەتە روو بۆ ئەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە رێگەیەکی دیکە تەواو بکرێت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە زە سەنی ئینگلیزی ، بەرپرسانی یانەکانی پریمەرلیگ بیر لەوە دەکەنەوە لە ماوەی شەش ھەفتەی سەرجەم یارییەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بە بێ ئامادەبوونی ھاندەران تەواو بکەن. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەکان بەنیازن سەرجەم یاریزانەکانیان لە ھوتێلێکی تایبەت کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی بەرکەوتەیان لەگەڵ خەڵکی دیکە نەبێت و تا یارییەکانی پریمەرلیگ تەواو دەبێت ھەر لەھەمان شوێن بمێننەوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێشبینی دەکرێت لەماوەی داھاتوو کۆبوونەوەی سەرجەم یانەکان ئەنجامبدرێت بۆ  رێککەوتن لەسەر ئەم پێشنیارە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad