English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل خۆی کەرەنتینە کرد
2020-03-30 [02:17 AM]

​ZNA – هەولێر


بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل، دوای ئەوەی یەکێک لە راوێژکارەکانی تووشی کۆرۆنا بوو، ئەویش لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کرەوە، ئەوکەسەی تووشی کۆرنا هاتووە، راوێژکاری کاروباری پەرلەمانیی نەتەنیاهوویە و پشکنینە سەرەتییەکانیش پێشانیانداوە سەرۆک‌وەزیرانی حەفتاساڵەی ئیسرائیلیش هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بە پێی ئەم هەواڵە، رۆژی سێشەممە بۆ بەدەست‌هێنانی ئەنجامی تەواو، جارێکی دیکە پشکنین بۆنەتنانیاهوودەکرێت.

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل داوای لە خەڵک کردووە، ئەگەر پێوەندییان بە کەسی ئالوودەوە هەبووە، بۆماوەی دوو هەفته لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

هەتا ئێستا زیاتر لە ٤ هەزار و ٣٠٠ کەس لە ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا بوونە و ١٥ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

 





ئەم هەواڵە 6502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad