English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... کەسێک تەقەی لەباوکی کردبوو دەستگیر کرا
2020-03-30 [05:45 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیێنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ تۆمەتبارێك تەمەن ٢١ ساڵیان دەستگیركرد كە تەقەی لە باوكی كردبوو و هەڵاتبوو. ئەمە یەكەم رووداوە كە لە رۆژی قەدەغەی هاتووچۆوە تۆماردەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەرەداخ ئاگاداركرایەوە لە بوونی رووداوێكی تەقەكردن لە گوندێكی سنووری قەزای قەرەداخ ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداخ بە هەمئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنوورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست و كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكە كراو دەركەوت كە تۆمەتبار باوكی بە فیشەك برینداركردووە و هەڵاتووە".

پۆلیسی سلێمانی وتیشی، "تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر چەکێک لە جۆری کڵاشینکۆڤدا گیراوە کە تۆمەتبار بەکاریهێناوە".

روونی کردەوە "تۆمەتبار (ب، س، ج) لەدایكبووی 1999، دانیشتووی گوندی تلەزەیت لە سنووری قەزای قەرەداخ ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە".





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad