ZNA – هەولێر سەچاوەکان لە ئێرانەوە دەڵێن ناتوانرێت رۆژنامەی کاغەز لەم وڵاتە چاپ و بڵاوبکرێتەوە.
هەندێک سەرچاوەی هەواڵ دەڵێن هەتا ئەوکاتەی خەڵکەکە ئەوا لەیەکتر دووربکەونەوە، ناتوانرێت رۆژنامەی کاغەزی چاپ و بڵاوبکرێتەوە. ماڵپەڕی "شەفەقنا"، رۆژی دووشەممە ٣٠ ئازار بڵاوی کردەوە،" به هۆی دوورخستنەوەی خەڵک لە یەکتر، ئەو دەرفەتە نەماوە بتوانرێت رۆژنامەی کاغەزی چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بە لەبەرچاوگرتنی داخرانی چاپخانەکان، هەتا ئەوکاتەی دوای ئەم قەیرانە دەرفەتی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی کاغەزی دەڕەخسێترەوە، هەندێک لە سەرنووسەرانی رۆژنامەکان بە تەمان لەم ماوەیەدا تەنیا لەسەر ئەنترنێت رۆژنامەکانیان بڵاوبکەنەوە.
ئەم هەواڵە 7333جار خوێندراوەتەوە |