English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەر بڕیارێک بدرێت یەکێتی و گوران تێدا بەشدارن، پارتی چەند لەم حکومەتەدایە ئەوان زیاترن
2020-03-30 [07:37 AM]

ZNA:ھەولێر


 پەرلەمانتارێک رایگەیاند: دەربارەی کەمکردنەوەی مووچە هێرشێکی زۆر ناڕەوا دەکرێتە سەر حکومەت ئەو کەسانە بێ ویژدانن، ئەوە ڕاستە کە تەنها پارتی لەم قەیرانەی ئێستا هاوکاری سەرەکیە.

شوان زراری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیونی پارتی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێویستە خەڵکی کوردستان ئەوە بزانێت حکومەت لە سێ لایەنی سەرەکی پێک هاتووە ئەوانیش پارتی و گۆڕان و یەکێتی یە هەر بڕیارێک بدرێت ئەوانیش تێدا بەشدارن، پارتی چەند لەم حکومەتەدایە ئەوان زیاتر.

شوان زراری ئاشکرایکرد: لەکاتی پێکهێنانی حکومەت یەکێتی و گۆڕان ئامادە نەبوون و تەنازولیان بۆ یەک پۆستی خۆیان نەکرد، ئێستاش دەبینین یەک دیناری خۆیان خۆش نابن، بەهۆی ئەم بارودۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆتە ئاراوە کوردستان لەقەیرانێکی ناخۆش و دژواردا تێدەپەرێت بۆیە دەیانەوێ لەم بەرپرسیاتیە ڕابکەن.

ئەوەشی دیاریکرد: پارتی وەک هەمیشە خۆی بەخاوەنی کوردستان دەزانێت بێ جیاوازی وەک ئێستا دەیبینن ملی داوەتە ئەم بارودۆخەی ئێستا، بەڵام ئەوەی پێویستە بگوترێت یەکێتی و گۆڕان نەک هاوکار نەبوون، بگرە کەوتوونەتە دژایەتی کردنی حکومەتیش دەکەن.

لەکوتاییدا ئەوەشی خستەروو: ئێمە پێشتر ئەزموونمان لەگەڵیان هەبووە باش یەکتری دەناسین، بۆیە هەندێک پەرلەمانتاری یەکێتی و گۆڕان حیساب بۆ ئەو ڕێکەوتنەی حزبەکانیان ناکەن و هێرشی سەر حکومەت دەکەن، چونکە ئەوان تا ئێستا ئەو پرسیارەیان لەخۆیان نەکردووە کاتێک بڕیارێکی باش یان خراپ دەدرێت نوێنەرەکانیان لەحکومەت دەنگ دەدەن.





ئەم هەواڵە 3925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad