English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: پشکنەرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند
2020-03-31 [08:04 AM]

ZNA-هەولێر


 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامێرێکی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند کە لە ماوەی پێنج خولەک دەتوانێت ئەنجامەکە ئاشکرا بکات.

ھەروەھا ترەمپ لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، ئابووری لە پلەی دووەم دێت و، پێشینەی کارەکان لەئێستادا رزگارکردنی گیانی خەڵکییە لەو پەتایە، ئاماژەشی بە گرنگی 30 رۆژی داهاتوو کرد لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

ترەمپ راشیگەیاند، زیاتر لە هەزار کەس لەژێر تاقیکردنەوەی دەرمانی کلۆرۆکوین دان، جەختیشی کردەوە، ئامێرە تەندروستییەکانی ئەمریکا تاقیکردنەوەی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان بۆ نزیکەی یەک ملیۆن کەس ئەنجام دا.

ترەمپ، پێی وایە، هەموو خانەوادەیەک لەتوانایدایە رێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە و، هانی ئەمریکییەکانی دا پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad