English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵڵای عێراقی هەڕەشەی ڕووبەروونەوە لە ئەمەریكا دەكات
2020-03-31 [09:08 AM]

ZNA – هەولێر


دوای چۆڵکردنی ژمارەیەک بنکەی سەربازی لەلایەن ئەمەریکاوە، گرووپی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق گومانی هەیە و هەڕەشەی رووبەڕووبونەوەی سەربازی دەکات.

محەمەد موحیی، گوتەبێژی گرووپی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند "جووڵەی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمەریکا گوماناوین، ئەگەر بە تەواوی عێراق جێنەهێڵن، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە".

گوتەبێژەکەی حزبوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئەمەریکا لە عێراق، چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکان نییە، بەڵکو جارێکی دیکە بڵاوکردنەوەی هێزەکانە و ئامانجی دیاریکراویان هەیە".

ئەمە لە كاتێكدایە لەم ھەفتەیەدا ھێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی سەربازی (كەی وەن) لە كەركووك و بنكەكانی كۆشكی كۆماری لە مووسڵ كشاونەتەوە.

لەلایەكی دیكە بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس ئەمەریكا سیستمی پاتریۆتی لە ھەولێر و عەین ئەلئەسەد جێگیر كردووە.

 





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad