ZNA – هەولێر
به‌هۆی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی كه به نزیك شارۆچكه‌ی بایه‌زید له ئاگری تێده‌په‌ڕێت و له ئێرانه‌وه گازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه بۆ توركیا، زیانی ماددی لێ كه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ به‌یانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له ناوچه‌ی ساریسو له ده‌روازه‌ی گومركی گوربوڵاك، روویداوه و تاوەكو ئێستاش هۆكاری ئەو تەقینەوەیە نازانرێت.
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دروست ببوو له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بینراوە، دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه و رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرته‌به‌ر.
پاشان له‌لایه‌ن تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە ئاگره‌كه كوژێندرایه‌وه.
ئەنادۆڵ
ئەم هەواڵە 7429جار خوێندراوەتەوە |