ZNA - هەولێر
بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژاپۆن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە توشیمیتسۆ مۆتیگی داوا لە هاوڵاتیانی دەکات گەشت بۆ 73 وڵات نەکەن، یاخود سێیەکی جیهان.
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو 73 وڵاتەکە کە هەریەک لە ئەمەریکا و کەنەدا و کۆریای باشوور و چین و بەڕیتانیا و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپاش دەگرێتەوە و داوایان لێدەکات گەشت نەکەن بۆ ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە.
مۆتیگی وتی حکومەتەکەی پێدەچێت ڕێگە نەدات خەڵکی ئەو وڵاتانەی ئاماژەیان پێدراوە بێنە ناو وڵاتەکەوە.
ئەم هەواڵە 7282جار خوێندراوەتەوە |